ڤیلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا، فەرمانی دا بە هێزە چەكدارەكانی وڵاتەكەی كە هێزی ئەتۆمی بخرێتە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.
ئاوێنە: بەپێی میدیاكانی روسیا، ئەو فەرمانی ڤیلادیمێر پوتین، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەمیانی كۆبونەوەیدا هاتوە لەگەڵ وەزیری بەرگری و سەرۆكی ئەركانی گشتی روسیا.
ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە
ڤیلادیمێر پوتین رایگەیاندوە كە ئەو هەنگاوە وەك بەرپەرچدانەوەی بەرپرسانی رۆژئاوایە كە بەقسەی ئەو "تەنها بە هەنگاوە دوژمنكارانە ئابورییەكانیانەوە نەوەستاون...بەڵكو بەرپرسانی ناتۆ لێدوانی دوژمنكارانەیان دژبە روسیا داوە."