زێلێنسكی: وەفدی ئۆكرانی و روسی لەسەر سنوری بیلاڕوسیا كۆدەبنەوە
  2022-02-27       795       

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا ئاشكرایكرد، رێككەوتون لەسەر ئەوەی وەفدی ئۆكرانی و وەفدی روسی لەسەر سنوری بیلاڕوسیا بەبێ هیچ مەرجێكی پێشوەخت، كۆببنەوە.

ئاوێنە: ئەو قسانەی سەرۆكی ئۆكرانیا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەبەیاننامەیەكدا هاتن ئەوەش دوای ئەنجامدانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەلێكساندەر لۆكاچینكۆ، سەرۆكی بێلاڕوسیا.

لە بەیاننامەكەدا هاتوە"رێككەوتن لەسەر ئەوەی كە وەفدی ئۆكرانی و وەفدی روسی بەبێ مەرجی پێشوەخت لە سەر سنوری ئۆكرانیا بێلاڕوسیاو لە نزیك روباری پریپیات كۆببنەوە."

سەرۆكی ئۆكرانیا لە بەیاننامەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە كە سەرۆكی بێلاڕوسیا بەڵێنی ئەوەی داوە كە سەرجەم ئەو فڕۆكەو هەلیكۆپتەرو موشەكانەی لەسەر خاكی بێلاڕوسیا جێگیركراون جوڵەیان پێ نەكرێت لەكاتی سەردانی وەفدە ئۆكرانییەكەو ئەنجامدانی دانوستان و گەڕانەوەیدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×