یەكێتی ئەوروپا: دەست دەكەین بە ناردنی چەك بۆ ئۆكرانیا
  2022-02-27       791       

یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، بۆ یەكەمجار لە مێژوی یەكێتییەكە دەستدەكەن بە ناردنی چەك بۆ ئۆكرانیا كە لە ژێر هەڕەشەدایەو سەپاندنی كۆمەڵێك سزای نوێیشی بەسەر روسیاو بێلاڕوسیادا راگەیاند.

ئاوێنە: ئۆرسولا ڤۆن دەرلەین، سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند، ئەم هەنگاوە "ساتێكی جیاكەرەوەیە."

سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا سەپاندنی كۆمەڵێك سزای نوێی بەسەر روسیاو بێلاڕوسیادا راگەیاند لەگەڵ سەپاندنی قەدەغەی بەكارهێنانی كایەی ئاسمانی ئەوروپا بەسەر روسیادا.

هەروەها راشیگەیاند، سزاكانی هەریەكە لە كەناڵی روسیا تودەی و ئاژانسی سپوتنیكی روسی و ئەو كۆمپانیایانەی سەر بەو دو میدیا دەوڵەتییەی روسیان پەخشیان لە ئەوروپا رادەگیرێت و وتیشی"ناتوانین چیتر رێگە بە بڵاوبونەوەی درۆكانیان بۆ پاساو هێنانەوە بۆ جەنگەكەی پوتین بدەین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×