دانیمارک ڕێگە بە خۆبەخشەکانی دەدات بچنە ئۆکرانیا بۆ شەڕکردن
  2022-02-28       604       

پاش ئەوەی دوێنێ یەکشەممە 27ی شوباتی 2022 سەرۆکی ئۆکرانیا دەرگای بۆ ئەو هاوڵاتییانە کردەوە کە دەیانەوێ بە خۆبەخشی شەڕ لەپێناوی ئۆکرانیادا بکەن، دانیمارک وەک یەکەم وڵات دەرگای بۆ خۆبەخشەکانی کردەوە بچن بۆ ئۆکرانیا و شەڕ لەپێناوی ئۆکرانیادا بکەن. 

ئاوێنە: میتێ فرێدەریکسن سەرۆکوەزیرانی دانیمارک ڕایگەیاند، هاوڵاتیانی دانیمارک دەتوانن ببنە شەڕکەر دژی ڕووسیا و بەرگریی لە ئۆکرانیا بکەن، پاش بانگەشەکەی زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا. 

سەرۆکوەزیرانی دانیمارک ئەوەشی ڕاگەیاند، "ڕۆشتن بۆ ئۆکرانیا بڕیارێکە هەموو کەس دەتوانێت بیدات، هەموو ئۆکرانییەکان کە لە دانیمارکن دەتوانن ئەم کارە بکەن، تەنانەت هاوڵاتیانی دانیمارکیی و سەرجەم دانیشتووانی دانیمارک دەتوانن بڕۆن بۆ ئۆکرانیا، گەر پێیان وایە دەتوانن بەشداریی لەم جەنگەدا بکەن". 

دوێنێ ڤڵادیمێر زێلینسکی، بانگەشەی سوپایەکی جیهانیی دەکات کە خۆبەخشانە شەڕ لە پێناوی مانەوەی ئۆکرانیا بکەن، لەکاتێکدا ئۆکرانیا پێدەنێتە پێنجەم ڕۆژی جەنگ دژ بە ڕووسیا؛ لەلایەکی دیکەوە، وا بڕیارە ڕووسیا و ئۆکرانیا لەسەر سنووری نیوان بێلاڕووس-ئۆکرانیا کۆببنەوە. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×