روسیا ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕوی گەشتی ئاسمانی 36 وڵاتدا دادەخات
  2022-02-28       649       

ئاژانسی گواستنەوەی ئاسمانی روسیا، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە داخستنی كایەی ئاسمانی وڵاتەكەیان بەڕوی كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكانی 36 وڵاتدا.

ئاوێنە: ئاژانسی گواستنەوەی ئاسمانی روسیا، ئاماژەی بەوەداوە كە بڕیارەكەیان وەڵامێكە بۆ ئەو وڵاتە ئەوروپیانەی كە ئاسمانی خۆیان بەڕوی گەشتی فڕۆكە مەدەنییەكانی روسیادا داخستوە.

ئاژانسەكە ئەوەشی خستۆتەڕو، كایەی ئاسمانی روسیا بەڕوی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی ئەم 36 وڵاتەدا دادەخرێت: نەمسا، ئەلبانیا، ئەنگوێلا، بەریتانیا، بەلجیكا، بولگاریا، دورگەكانی ڤێرجینی بەریتانیا، هەنگاریا، ئەڵمانیا، جەبەل تاریق، یۆنان، دانیمارك، جێرسی، ئێرلەندا، ئایسلەندا، ئیسپانیا، ئیتالیا، كەنەدا، قوبرس، لاتیڤیا، لیتوانیا، لۆكسمبۆرگ، ماڵتا، هۆڵەندا، نەرویج، پۆڵەندا، پورتوگال، رۆمانیا، سلۆڤاكیا، سلۆڤینیا، فینلەندا، فرەنسا، كرواتیا، چیك، سوید و ئیستۆنیا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×