پوتین: تەنها بە سێ مەرج دەكرێت كۆتایی بە شەڕ لە ئۆكرانیا بهێنرێت
  2022-02-28       1813       

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوانیاندا، ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا داوا لە ڤیلادیمێر پوتین دەكات هێرشەكانی وڵاتەكەی بۆ سەر خەڵكی مەدەنی رابگرێت و سەرۆكی روسیاش دەڵێت: تەنها بە سێ مەرج دەكرێت كۆتایی بە شەڕ لە ئۆكرانیا بهێنرێت.

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا ئەنجامدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی فەرەنسا، ماکرۆن داوای لە پوتین کردوە، ژیانی خەڵکی مەدەنی، خزمەتگوزارییەکانی خەڵک و رێگە و شەقامە سەرەکییەکانی ئۆکرانیا بپارێزن.

 هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی سەرۆکاتیی فەرەنسا، ڤلادیمیر پوتین ئامادەیی دەربڕیوە پابەندی ئەو داواکارییانەی ماکرۆن بێت.

 لەلایەكی دیكەوە بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی روسیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا سەرۆكی فەرەنسا هیوای خواستوە بەزوترین كات لە رێگەی گفتوگۆوە كۆتایی بە شەڕ لە ئۆكرانیا بهێنرێت.

بەپێی راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی روسیا لای خۆشیەوە پوتین ئاشكرایكردوە، كە تەنها بە سێ مەرج دەكرێت كۆتاییهاتنی بە شەڕ لە ئۆكرانیا بهێنرێت، ئەوانیش بریتین لە: داننان بەسەروەریی روسیا بەسەر نیمچەدورگەی كریمیا، داماڵینی دەوڵەتی ئۆكرانیا لە چەك و گەرەنتیكردنی بێلایەنی ئەو دەوڵەتە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×