رۆژنامەی "مێرۆر"ی بەڕیتانی ئاماژەی بەوەکرد، کۆمەڵێک کارمەندی پێشووی هێزی تایبەتی بەڕیتانیا وەک خۆبەش بۆ بەرگریکردن لە ئۆکرانیا بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێکەوتن، کە لەئێستادا لە وڵاتەکەیان خانەنشین بوونە.
ئاوێنه: رۆژنامەی "مێرۆر"ی بەڕیتانی لە بڵاوکراوەیەکیدا باسی لەوەکردووە:" ژمارەیەک کارمەندی پێشووی هێزی تایبەتی بەڕیتانیا بۆ پارێزگاریکردن لە کیێڤ بەرەو وڵاتی ئۆکرانیا بەڕێکەوتنو سەرجەمیان تەمەنیان لە نێوان ٤٠-٦٠ ساڵە و شارەزای بەکارهێنانی چەکی قەناس و مووشەکی دژە تانک و فڕۆکەن ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" سەرجەم ئەو کەسانەی بەرەو ئۆکرانیا بەڕێکەوتوون لە ئێستادا خانەنشینن و دەیانەوێت وەک خۆبەش لە دژی هێزەکانی روسیا لە ئۆکرانیا شەڕ بکەن ".
هاوکات، رۆژنامەی "تەلەگراف"ی بەڕیتانی رایگەیاندووە:" بەمزووانە هێزە چەکدارانەکانی بەڕیتانیا ئاگادرییەک بۆ سەرجەم کارمەند و سەربازانی بڵاودەکاتەوە بەوەی بۆ شەڕکردن لە روو لە ئۆکرانیا نەکەن، لەبەر ئەوەی دۆخەکە ئاڵوزتر دەبێت ".