سووپای ئۆكراین رایگەیاند شەوی رابردوو سووپای رووسیا بە 117 مووشەكی جۆری ئەسكندەر بۆردوومانی ئۆكراینی كردووە.
ئاوێنه: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە: لەهێرشێكی مووشەكی رووسیادا 70 سەربازی ئۆكراینی كوژران.
پارێزگاری خێرسۆن لە ئۆكرانیا رایگەیاند هێزەكانی سووپای رووسیا گەیشتوونەتە دەوروبەری شار و چەند شوێنێكیان گرتووە.
ئاژانسی تاسی رووسیایی بڵاویكردەوە پۆڵەندا و سلۆڤاكیا و بووڵگاریا 70 فڕۆكەی جەنگییان رەوانەی ئۆكراین كردووە.
لای خۆیەوە بانكی مۆرگان رایگەیاند پێشبینیدەكرێت بەهۆی بەردەوامی تەنگەژەی ئۆكراینەوە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بۆ 110 دۆلار بەرزبێتەوە.