بهبێ ئهوهی هۆكاری دواكهوتنی دابهشكردنی موچهی مانگی 2ی ئهمساڵی فهرمانبهرانی ئاشكرا بكات، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕونكردنهوهیهكی بڵاوكردۆتهوهو ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه حکومەتی هەرێم بۆ تەواوکردنی موچەی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢، لەداهاتی مانگی دوی هەمان ساڵ تەمویل کردووە، هەروەها بۆ موچەی مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠٢١، بەداهاتی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢ تەمویل کراوە.
ئاوێنه: دهقی ڕونكردنهوهكه:
ڕوونکردنەوەیەک لەوەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
کەناڵی ئێن ئار تی، بە نەفەسێکی دەمارگیرانە خەریکی یاریکردنن بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم ئەویش بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی نادروست کە دەیانەوێت ڕای گشتی بەلاڕێدا بەرن.
ئەو کەناڵە ئاماژەی بەوە داوە گوایە چاوگێک لە وەزارەتی دارایی پێی راگەیاندوون مووچە ئامادەیە، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیان نەداوە. ئێمە لە وەزارەتی دارایی سەرلەبەری ئەو هەواڵە رەتدەکەینەوە و ڕایدەگەیێنین کە هیچ بنەمایەکی نییە.
حکوومەتی هەرێم بۆ تەواوکردنی مووچەی موچەخۆرانی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢، لە داهاتی مانگی دووی هەمان ساڵ تەمویل کردووە، هەروەها بۆ موچەی مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠٢١، بە داهاتی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢ تەمویل کراوە، پێشتریش لە بڵاکراوەیەکدا ئەم روونکردنەوەیە بە ڕای گشتی دراوە.
داوا لە گشت میدیاکان دەکەین خۆیان لە زانیاری هەڵە دووربخەن و بە پێچەوانەوە بەرامبەر بە یاسا بەرپرس دەبن.