نەتەوەیەکگرتوەکان: لەماوەی 6 رۆژدا زیاتر 660 هەزار ئۆکرانی ئاواره‌ بون
  2022-03-01       604       

به‌گوێره‌ی‌ ئاماری‌ کۆمسیۆنی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران، لەماوەی شەش رۆژی هێرشەکەی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، زیاتر 660 هەزار ئۆکرانی وڵاتەکەیان بەرەو وڵاتانی دراوسێ جێهێشتوەو ئاواره‌ بون.

ئاوێنه‌: کۆمسیۆنی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ لەشەش رۆژی رابردودا 660 هەزار ئۆکرانی وڵاتەکەیان بەرەو وڵاتانی دراوسێ جێهێشتوەو بەشێک لەهاوڵاتییەکانیش زیاتر لە 60 کاتژمێر چاوەڕوان بون تاوەکو لەسنوری پۆڵندا بپەڕنەوە.

کۆمسیۆنی نەتەوەیەکگرتوەکان ئه‌وه‌شی‌ خستۆته‌ڕو كه‌ بەشێکی ئاوارەکانی ئۆکرانیا ناچار بون بەدرێژایی 20 کیلۆمەتر ببڕن تاوەکو لەسنوری رۆمانیا بپەڕنەوە.

لای‌ خۆیه‌وه‌ کارویلنا لیندۆم، بەرپرسی نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتوەکان لەئۆکرانیا ڕایگه‌یاند، له‌ئێستادا كه‌ شه‌ڕو هێرشه‌كانی‌ ڕوسیا بۆ ئه‌و وڵاته‌ به‌رده‌وامه‌،  12 ملیۆن ئۆکرانی پێویستییان بەهاوکاری هەیەو نەتەوە یەکگرتوەکانیش بەردەوام دەبێت لەهاوکاری هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە.

داواشی‌ لەوڵاتانی جیهان كرد كه‌ بەپەلە 1.7 ملیار دۆلاریان بۆ دابین بکەن به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌یاندی‌ هاوكاری‌ بۆ ئۆكرانییه‌كان.
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×