فراکسیۆنی سەدر: لەماوەی دو هەفتەدا وەزیری دارایی روانگەی خۆی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار پێشکەش بکات
  2022-03-01       409       
عەلی عەلاوی

فراکسیۆنی سەدر لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ لەکۆبونەوەی رۆژی دوشەممەدا داوایان لەوەزیری دارایی کردوە لەماوەی دو هەفتەدا روانگەی خۆی بۆ چۆنیەتی چارەسەری بەهای دۆلارو بەرزکردنەوەی بەهای دینار پێشکەشی پەرلەمان بکات.

ئاوێنه‌: بورهان مەعموری، ئەندامی فراکسیۆن سەدر لەلێدوانێکی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یادووه‌، لەکۆبونەوەکەی دوێنێی پەرلەماندا کە عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی ئامادە بو باسیان لەکاریگەر نەرێنییەکانی دابەزاندنی بەهای دینار کردوەو داوای گەرەنتییان کردوە لە وەزارەتی دارایی کە ئەو بڕیارە باری سەر شانی هەژاران زیاتر نەکات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆ چارەسەری قەیرانی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دو هەفتە مۆڵەت دراوە بە وەزیری دارایی، بەجۆرێک چارەسەرەکە دەبێت قەرەبوی ئەو زیانانەش بکاتەوە کە بەر هاوڵاتیان کەوتوە.

ئەندامەکەی فراکسیۆن سەدر ئەوەشی خستوەتەڕو، لەکۆبونەوەکەدا وەزیری دارایی ئاشکرایکردوە کە 60%ی خاڵە سنورییەکان لەدەرەوە کۆنتڕۆڵی حکومەتی ناوەندیین، هەروەها بەرزکردنەوەی بەهای دینار لە بازاردا بەهۆی نەبونی حکومەتی ئەلیکترۆنییەوە و ئەوەش کارێکی کۆنتڕۆڵنەکراوە، بۆیە فراکسیۆنی سەدر داوایکردووه‌ لەرێگەی سندوقی پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت پشتیوانی هاوڵاتیان بکرێت و موچەی تۆڕی چاودێری خێزان زیاد بکرێت، هەروەها جوڵەی ئابوری فراوانتر بکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×