هەوڵێكی كوشتنی زیلینسكی شكستی پێهێنرا
  2022-03-02       939       

ئۆلیسكی دانیلۆف كە یەكێكە لە گەورە بەرپرسانی ئەمنی لە ئۆكرانیا ئاشكرای كرد، هەوڵێكی كوشتنی ڤلادیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئەو وڵاتە شكستی پێهێنراوە و هەوڵەكە لەلایەن یەكەیەكی چیچانییەوە ئەنجام دراوە، بەڵام یەكەكە لەناوبراون.

ئاوێنە: ئۆلیسكی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، یەكەیەكی تایبەتی چیچانی هەوڵی ئەوەیان داوە لەناو كۆمەڵگەی حكومی لە كیێفی پایتەخت كە لەژێر چاودێری ئەمنی توندوتۆڵدایە، زیلینسكی تیرۆر بكەن.

رونیشیكردووەتەوە، بەڵام هەوڵەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە شكستی پێهێنراوە و یەكەكە لەناوبراون، پێشتریش زانیارییان ئەبووە لەسەر ئەوەی كە یەكە چیچانییەكە ئەو هەوڵە دەدەن.

ئەو بەرپرسە ئۆكرانیە جەختی لەوەش كردووەتەوە، بەرپرسێك لە دەزگای هەواڵگری فیدراڵی روسی كە دژی شەڕی داگیر كردنی ئۆكرانیایە، زانیاریەكەی داوەتە بەرپرسانی كیێف.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×