وەزیری دەرەوەی روسیا : ئەوروپا هەڵگیرسانی شەڕی دەوێت
  2022-03-03       582       


وەزیری دەرەوەی روسیا رایدەگەیەنێت، ئەوروپا شەڕی دەوێت، بەڵام دەبێت ئەوە بزانن گەر شەڕ هەڵبگیرسێت شەڕی ئەتۆمی دەبێت.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا، لەلێدوانێکیدا بۆ میدیا ناوخۆیی و بیانییەکان رایگەیاند، ئەوروپا هەڵگیرسانی شەڕی دەوێت، بەڵام گەر ئەوە روبدات دەبێتە شەڕی ئەتۆمی.

ئەوەشی رونکردەوە، وڵاتانی رۆژئاوا بیر لە شەڕی ئەتۆمی دەکەنەوە نایانەوێت چوارچێوەیەکی نوێی ئاسایشی لەگەڵ روسیادا دیاری بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیار کەوتوەتە دەستی هاوڵاتیانی ئۆکرانی دەبێت خۆیان هەڵیبژێرن دەیانەوێت کێ سەرۆکایەتی وڵاتەکەیان بکات؟

جەختلەوەشکردەوە، وڵاتەکەی سورە لەسەر هەڵوێستەکانی و تا کۆتایی لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لە ئۆکرانیا بەردەوام دەبێت.

ئەم وتانەی لاڤرۆڤ لەکاتێکدایە شەڕ پێیناوەتە حەوتەم رۆژییەوە و ئەمڕۆش گەڕێکی دیکەی دانوستانەکان لە بیلاروسیا دەستیانپێکردوە و سەرۆکی وەفدی روسیش پێشبینی راگەیاندنی ئاگربەستی کردبو.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×