ئاگر لە وێستگەیەكی ئەتۆمی ئۆكرانیا كەوتەوە
  2022-03-04       1107       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئاگر لە یەكێك لە باڵەخانەكانی نێو گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی ئۆكرانیا كەوتەوەو دواتر لەلایەن تیمەكانی ئاگركوژێنەوە توانرا ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت.

ئاوێنە: بەپێی قسەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئۆكرانیا، هێرشێكی روسیا بۆتە هۆی كەوتنەوەی ئاگر لە یەكێك لە بیناكانی نێو وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەگەر ئاگرەكە بەخێرایی كۆنترۆڵ نەكرایە ترسی ئەوە هەبوە تەشەنەبكات و بگاتە نێو كارگەی وێستگە ئەتۆمییەكە.

بەپێی قسەی دامەزراوەی خزمەتگوزارییە لەناكاوەكانی ئۆكرانیا، سەعات 5:20 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ(بەكاتی ناوخۆی ئۆكرانیا)، تیمەكانی ئاگركوژێنەوە توانیویانە دەست بكەن بە كوژاندنەوەی ئاگرەكەو لەدوای نزیكەی یەك سەعات ئاگرەكە كۆنترۆڵ كراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×