روسیا ئەو وێستگە ئەتۆمییەی ئۆكرانیای كۆنترۆڵكرد كە ئەمڕۆ ئاگری تێدا كەوتەوە
  2022-03-04       981       

دەسەڵاتدارانی ئۆكرانیا، ئەمڕۆ هەینی رایانگەیاند، هێزەكانی روسیا دەستیان گرتوە بەسەر ئەو وێستگە ئەتۆمییەدا كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە بەشی ئیداری وێستگەكەدا بەهۆی هێرشی روسەكانەوە كەوتبوەوە.

ئاوێنە: ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری دەسەڵاتدارانی ئۆكرانیاوە بڵاویكردۆتەوە كە هێزەكانی روسیا دەستیان گرتوە بەسەر وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیادا، كە بە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی لە ئەوروپا دەژمێردرێت، ئەوەش دوای شەڕێكی سەخت لەگەڵ ئۆكرانییەكاندا.

سەرۆكی شارەوانی شاری زاپۆریژیا رایگەیاندوە، ئەو ئاگرەی لە وێستگە ئەتۆمییەكە كەوتبوەوە لە بەشی ئیداری وێستگەكەدا بوە و كۆنترۆڵ كراوەو وێستگەكە بەشێوەیەكی ئاسایی كاردەكات.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لە ئێستادا وێستگە ئەتۆمییەكە كەوتۆتە دەست هێزەكانی روسیاو لەو شەڕەشدا هیچ هاوڵاتییەكی مەدەنی بەرنەكەوتوە.

وێستگەكە دەكەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×