وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئاماده‌ن به‌رگری له بست به بستی خاكی ناتۆ بكه‌ن، ده‌شڵێت: "له شه‌و و رۆژێكدا بینیمان چۆن هێرشكرایه سه‌ر وێستگه ناووكییه‌كان".
ئاوێنه: ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند: "شه‌ڕ له ئۆكرانیا فراوان بووه، گرنگ ئه‌وه‌یه چۆن كۆتایی پێ بهێنین و رووسیا له‌و وڵاته بكشێته‌وه‌و ده‌ست به گفتوگۆ بكرێته‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، یه‌نس ستولتنبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ رایگه‌یاند: "داوا له رووسیا ده‌كه‌ین جه‌نگ دژی دراوسێكه‌ی رابگرێت، ئیدانه‌ی هێرشی مۆسكۆ بۆ سه‌ر وێستگه ناووكییه‌كان ده‌كه‌ین".
هاوكات نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: شه‌ڕ له ئۆكرانیا پێی نایه هه‌فته‌ی دووه‌م، پتر له یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ی ئۆكرانی په‌رته‌وازه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا بوونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، راوێژكاری سه‌ربازی سه‌رۆكی ئۆكرانی رایگه‌یاند: هه‌وڵه‌كان بۆ هاتنه ژووره‌وه‌ی رووسه‌كان بۆ ناو شاری میكولایڤ له باشووری ئۆكرانیا بێ هووده‌ن.
شاره‌داری هه‌رێمی ڤیتاڵی له تۆمارێكی ڤیدیۆیی رایگه‌یاند: شه‌ڕ له ده‌وروبه‌ریان دروستبووه، هێزه‌كانی رووسیا پرد و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر تێكده‌شكێنن.