هەریەک لە کۆمپانیای تەکنەلۆجیا، ئەپڵ و کۆمپانیای جلوبەرگ، نایک لە پێگەی فەرمی خۆیانەوە راگرتنی خزمەتگوزاری فرۆشتن بەشێوەی ئۆنڵاینیان لە رووسیا راگەیاند.
ئاوێنه: دوا بەدوای سەپاندنی سزا بەرفراوانە ئابوورییەکان لەلایەن ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا بەسەر رووسیا دژبەو دەستێوەردانە سەربازییەی بۆسەر ئۆکراینا دەستی پێ کردووە، هەریەک لە کۆمپانیاکانی ئەپڵ و نایک خزمەتگوزاری فرۆشتن بەشێوەی ئۆنڵاینیان لە رووسیا وەستاند.