بایدن بڕیاریدا سزاکانی سەر ئێران، بۆ ساڵێکی تر درێژ بکرێنەوە
  2022-03-04       578       

سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا، بڕیاری دا سزاکانی سەر ئێران، بۆ ساڵێکی تر درێژ بکرێنەوە.

ئاوێنه‌: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاری دا سزاکانی سەر ئێران، بۆ ساڵێکی تر درێژ بکرێنەوە و کۆشکی سپی دەڵێت؛ ئەو سزایانەی کە لە 15 ی مانگی 3 ی ساڵی 1995 وە بە پێی بڕیاری باری نائاسایی نیشتمانی سەپێندراون بەسەر ئێراندا پاش 15 ی مانگی 3 ی 2022ئش بەردەوام دەبن.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا کە سەرۆک بایدن مۆری کردووە ئاماژەی بەوەداوە؛ ” هەنگاوەکانی ئێران، لە بڵاوکردنەوە و دروستکردنی مووشەک و تەقەمەنی، کارە شەڕانگێزیەکانی لە وڵاتان، پشتگیریکردنی بۆ گروپە تیرۆرستییەکان و کار قێزەونەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و بەکرێگیراوەکانی، بەردەوام هەڕەشەیەکی نائاسایی و ناوازەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و ئابوری ئەمەریکا.”

دەشڵێت هەر لەبەر ئەم هۆکارانەیە بڕیاری دراوە ئەو یاسایە درێژ بکرێتەوە و تەواوی سزاکان دژ بە ئێران بەردەوام بن.

فەرمانی سەرۆکایەتی 12957، کە پەیوەستە بە سزاکانی سەر ئێران، سەرەتا لەلایەن بیڵ کڵنتنەوە مۆرکراو لەو کاتەوە تا ئێستا بەردەوامە.

جێی باسە بە پێی بەندەکانی فەرمانی ئەو بڕیارە لە ماوەی 90 ڕۆژی پێش ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی سزاکان ئەگەر سەرۆک داوای درێژکردنەوەی بڕیارەکە نەکات ئەوا بەردەوام نابێت و هەڵدەوەشێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×