وەزیری نەوت: عێراق بەرزترین داهاتی دارایی مانگانەی‌ لەفرۆشتنی نەوتدا تۆماركردووه‌
  2022-03-05       590       

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، مانگی‌ ڕابردو وڵاته‌كه‌ی‌ بەرزترین داهاتی دارایی مانگانەی‌ لەفرۆشتنی نەوتدا تۆماركردووه‌ كه‌ گه‌یشتۆته‌ هەشت ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دۆلار. جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بەردەوام دەبن لەسەر سیاسیەتی نەوت و داهاتوی وزە.

ئاوێنه‌: ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لەتویتێدا رایگەیاند، داهاتی مانگی رابردوو لە فرۆشتنی نەوتدا زیاتر بووە لە هەشت ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار و ئەوەش بەرزترین رێژەی داهاتە لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی نەوتی عێراق و حکومەتی عێراق بەردەوام دەبن لەسەر سیاسیەتی نەوت و داهاتوی وزەی وڵاتەکە.

هاوكات کۆمپانیای‌ بەبازاڕکردنی‌ نەوتی‌ عێراق "سۆمۆ" رایگەیاندوە، پێشبینی دەکرێت داهاتی‌ مانگی‌ ئازار زیاتر بێت لەمانگی‌ شوبات، ئەویش بەهۆی‌ بەرزبونەوەی‌ نرخی‌ نەوتەوە.  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×