ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ژماره‌یه‌ك هۆكاری بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی خۆراك و پێداویستیه سه‌ره‌كییه‌كانی هاوڵاتیان دیاریكرد و رایگه‌یاند، ئه‌ركی په‌رله‌مانه هه‌ڵوێستێكی جدی هه‌بێت بۆ فشارخستنه سه‌ر حكومه‌ت.
ئاوێنه: سوه‌هه‌یلی سوڵتانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، چه‌ند هۆكارێك بونه‌ته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی خۆراك له عێراق یه‌كه‌میشیان، به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلاره به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی كه هێشتا حكومه‌ت سوره له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی به‌های دۆلار له‌و رێژه به‌رزه، هۆكاری دوه‌میش جه‌نگی نێوان ڕوسیا‌و ئۆكرانیایه كه بوه هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخ له‌سه‌ر ئاستی جیهانی.
وتیشی،"هۆكاری سێیه‌م نه‌بونی حكومه‌تێكی ده‌ستورییه له عێراق، به‌رده‌وامیدان به‌كاره‌كانی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر بۆ وڵات و تێپه‌ڕاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هۆكارێكه بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخ له‌به‌رئه‌وه‌ی چاودێری له‌سه‌ر بازاڕه‌كان نامێنێت".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ئه‌ركی په‌رله‌مانه هه‌ڵوێستێكی جدی هه‌بێت بۆ فشارخستنه سه‌ر حكومه‌ت به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كان، چونكه په‌رله‌مان نوێنه‌ری خه‌ڵكه و ده‌بێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بدۆزێته‌وه و لێپرسینه‌وه له‌حكومه‌ت بكات هه‌رچه‌ند ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئێستا ئه‌ركه‌كانیشی ته‌واو بون".
ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه نرخی خۆراك و پێداویستی سه‌ره‌كی هاوڵاتیان له‌بازاڕه‌كان روی له‌به‌رزبونه‌وه كردوه و به‌وته‌ی چاودێرانیش، به‌هۆی شه‌ڕی نێوان روسیا و ئۆكرانیاوه، به‌شێكی زۆری كارگه گه‌وره‌كان له‌كاركه‌وتون و ئه‌و دو وڵاته‌ش ئاستی هه‌نارده‌كردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه‌مكردوه‌ته‌وه.