ئۆكرانیا: نزیكەی 20 هەزار هاوڵاتی بیانی داوایان پێشكەش كردوە تا دژ بە روسیا بجەنگن
  2022-03-06       716       

لە كاتێكدا هەزاران هاوڵاتی ئۆكرانیا جێدەهێڵن، بەڵام بە قسەی دمیترۆ كولێبا، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، نزیكەی 20 هەزار بیانی داوایان پێشكەش كردوە تا بۆ شەڕكردن دژبە روسیا بچنە ئۆكرانیا.

ئاوێنە: دوێنێ شەممە، حكومەتی ئۆكرانیا، وێبسایتێكی كردەوە بۆ وەرگرتنی داواكاری ئەو هاوڵاتییە بیانیانەی دەیانەوێت بچنە ئەو وڵاتە بۆ شەڕ دژبە روسیا.

دمیترۆ كولێبا، وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا، ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، تاوەكو ئێستا نزیكەی 20 هەزار كەس لە 52 وڵاتەوە داواكارییان پێشكەش كردوە بۆ ئەوەی بچن لە پێناو ئۆكرانیا بجەنگن.

یەڵام وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا ئامادە نەبو ناوی ئەو 52 وڵاتە ئاشكرابكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×