نه‌وت 129 دۆلارى تێپه‌ڕاند
  2022-03-07       217       

نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى پێوانه‌یی تۆماركرد و نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌سه‌روو 129 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

ئاوێنە: ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كاندا نرخى نه‌وت به‌ڕێژه‌ى 12.9% به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و نرخى هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وتى برێنت به‌ 129.70 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كراوه‌.

هاوكات نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خۆرئاواى ئه‌مریكایش بۆ 125.40 دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش به‌ڕێژه‌ى 10.23% بووه‌.

ئاژانسه‌كه‌ هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى بۆ كاریگه‌ریی سزاكانى ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌سه‌ر ڕوسیا و به‌رده‌وامى هێرشه‌كانى ڕوسیاى بۆسه‌ر ئۆكرانیا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×