ئەلێكساندەر نۆڤاك، جێگری سەرۆك وەزیرانی روسیا، ئەمڕۆ دوشەممە، هۆشداری دەدات كە ئەگەر ئەمریكاو وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا دەستبەرداری نەوتی روسیا ببن، دەرئەنجامەكەی كارەساتبار دەبێت و نرخی یەك بەرمیل نەوت دەگات زیاتر لە 300 دۆلار.
ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی "تاس"ی روسی، ئەلێكساندەر نۆڤاك، جێگری سەرۆك وەزیرانی روسیا، لە لێدوانێكدا بە رۆژنامەنوسانی وتوە"ئاشكرایە دەستبەرداربون لە نەوتی روسیا دەرئەنجامی كارەساتباری دەبێت بۆ بازاڕەكانی جیهان، رەنگە بەوهۆیەوە نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە 300 دۆلارو زیاتریش."
هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە مۆسكۆ نیگەرانە لەو لێدوانانەی وڵاتانی رۆژئاوا لەبارەی دەستبەرداربون لە نەوتی روسیا. لەگەڵ ئەوەش وتویەتی، روسیا توانای ئەوەی هەیە بەرهەمە نەوتییەكانی لەبری بازاڕی ئەوروپا بۆ بازاڕەكانی دیكە بنێرێت.