جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا ئاشكرای ده‌كات كه هەموو هاوردەیەکی نەوت‌و گاز‌و وزەی روسی قەدەغە دەکەن.
ئاوێنه: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سەرۆکی ئەمریکا لەوتارێکدا لەکۆشکی سپی رایگەیاند، "هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز‌و وزەی روسی قەدەغە دەکەین. ئەوە واتای ئەوەیە کە نەوتی روسیا چی دیکە لەبەندەرەکانی ئەمریکا قبوڵ ناکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەنگاوەی وڵاته‌كه‌ی کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوریی روسیا دەبێت‌و بڕیارەکەشیان بەهه‌ماهەنگی‌و راوێژ لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان داوە.
دوای وتاره‌كه‌ی سەرۆکی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا، نرخی نه‌وتی خاو له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برینت گه‌یشته 132 دۆلار‌و 59 دۆلار، هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ته‌كساس گه‌یشته 128 دۆلار‌و 18 سه‌نت.