نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
  2022-03-09       609       

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهای نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەشێوەی بەرچاو دابەزی، ئەوەش دوای ئەوەی عێراق و ئیمارات ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ زیادكردنی بەهەرمهێنانی نەوت.

ئاوێنە: بەپێی بۆرسە جیهانییەكان لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 112.6 و نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس 109.2 دابەزیوە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت زیاتر لە 131 دۆلار و نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس نزیكەی 127 دۆلار بوە.

بەگوێرەی رۆیتەرز دابەزینی نرخی نەوت دوای ئەوە هاتوە كە میدیا جیهانییەكان لە زاری وەزیرێكی عێراقییەوە بڵاویانكردۆتەوە كە بەغدا ئامادەیە بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت ئەگەر ئۆپیك پڵەس داوایان لێبكات.

هەروەها فاینەنشڵ تایمز لە زاری یوسف ئوتەیبە، باڵیۆزی ئیماراتەوە لە واشنتۆن بڵاویكردۆتەوە كە وڵاتەكەی لەگەڵ ئەوەدایە بەرهەمی نەوت زیاد بكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×