ئەمریكا هێزێكی كوردی بەمتمانە پێكراوی خۆی دەزانێت
  2022-03-10       1136       

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشکرای دەکات، کە هێزەكانی سووریای دیموكرات وەك هاوبەشێكی بەهێز و بە توانای ئەمریكا دەمێننەوە لە شوێنی خۆیان.

ئاوێنه‌: لەمبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاوی كردەوە: هێزەكانی سووریای دیموكرات وەك هاوبەشێكی بەهێز و بە توانای ئەمریكا دەمێننەوە، و "هەسەدە هاوبەشێكی سەربازی متمانەپێكراوی ئەمریكایە" راشیگەیاند کە هەسەدە چەندین هێرشی كردووەتەسەر توندڕۆكانی داعش و چەندین سەركردەی داعشی لەناوبردوون و دەستگیركردووە.

ئەوەش هاتووە : هێزەكانی سووریای دیموكرات چەندین تۆڕی سیخوڕی و تیرۆرستی سەر گرووپی تیرۆرستی داعشیان دەستگیركردووە و هەڵوەشاندووەتەوە.

جێگای باسە هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ماوەكانی رابردوودا چەندین ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان لە دژی گرووپی توندڕۆی داعش بەڕێوەبردووە و توانیان پایتەختی داعش بگرن و كۆتایی بە دەسەڵاتە توندڕۆییەكەی ئەم گرووپە لە سووریا بهێنن لە 2019.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×