پوتین پێشوازی لەچونی خۆبەخشانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات بۆ شەڕی دژ بەئۆكرانیا
  2022-03-11       927       

ڤیلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا، ئەمڕۆ هەینی، رەزامەندی نیشاندا لەسەر وەرگرتنی "خۆبەخشانی بیانی" تا هاوشانی سوپای وڵاتەكەی لە ئۆكرانیا شەڕ بكەن‌و پێشوازییان لیدەکات، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەش دەڵێت، زیاتر لە 16 هەزار خۆبەخش ئامادەییان دەربڕیوە كە زۆربەیان خەڵكی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن.

ئاوێنە: بەپێی میدیاكانی دەوڵەتی روسیا، ئەمڕۆ هەینی، ڤیلادیمێر پوتین، لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەكەی رایگەیاند، "ئەگەر كەسانێك دەیانەوێت بێنە ریزی هێزەكانمان بەشێوەیەكی خۆبەخش یاخود لەپێناو پارە...پێویستە چاوپێكەوتنیان لەگەڵ بكرێت و هاوكارییان بكرێت بۆ گواستنەوەیان بۆ ناوچەكانی جەنگ."

هەر لەو كۆبونەوەیەدا، سێرگی شویگۆ، وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاند، زیاتر لە 16 هەزار خۆبەخش ئامادەن بۆ بەشداریكردن لە هێرشەكانی روسیا لە ئۆكرانیاو خەڵكی وڵاتانی جیاجیان و زۆربەیان خەڵكی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×