بایدن سزاکانی بۆسەر ڕوسیا زیاترکرد
  2022-03-11       574       


ئەمڕۆ هەینی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیدارەکەی و هاوپەیمانەکانی بەردەوامدەبن لەسەر زیاتر فشار خستنەسەر ڕوسیا بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە.

ئاوێنه‌: لە وتارێکیدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، “هەنگاوی زیاتر دەگرینەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنایەتیی ڕوسیا لە ئۆکرانیا”، جەختیکردەوە، “یەکدەنگیی هاوپەیمانەکان پێویستە بۆ وەستانەوە لەبەرامبەر پوتین”.

بایدن سزا خستنەسەر هاوردەکردنی خواردنە دەریاییەکان و خواردنەوە کحولییەکانی لە ڕوسیاوە بۆ ئەمریکا ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد، بازرگانییە هەمیشەییەکان و بەردە بەنرخەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە هەڵدەوەشێننەوە.

باسی لەوەکرد، لەگەڵ کۆمەڵەی حەوت هەماهەنگی دەکەن بۆ زیاتر سزا خستنەسەر گەورە سەرمایەدارانی ڕوسیا، وتیشی، “پشکەکانی ڕوسیا دوو هەفتەیە داخراون بەهۆی کاریگەریی سزا ئابورییەکانەوە”.

جەختیکردەوە، واشنتن پاڵپشتیی زیاتری ئۆکرانیا دەکات لەناردنی بارهەڵگری کەلوپەلی بەرگری و پەسەندکردنی پاڵپشتیی دارایی گەلی ئۆکرانیاش لەلایەن کۆنگرێسەوە.

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا بایدن هۆشداریدا، هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆی نێوان ناتۆ و ڕوسیا پاڵنەرێکی بەهێزی جەنگی جیهانیی سێیەم دەبێت.

جەختیکردەوە، “ئێمە شەڕی ڕاستەوخۆ دژی ڕوسیا ناکەین… پوتین شکستدەهێنێت”.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×