خەلیفەی نوێی داعش دیاریکرا
  2022-03-11       703       


ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری سەرچاوە عێراقی و ڕۆژئاواییەکانەوە ئاشکرایکرد، ئەو خەلیفە نوێیەی ڕێکخراوی داعش ڕۆژی پێنجشەممە دیاریکردووە برای خەلیفەی یەکەمی ڕێکخراوەکە ئەبوبەکر بەغدادییە.

ئاوێنه‌: لە نامەیەکی دەنگیدا کە لە ئینتەرنێت بڵاویان کردووەتەوە ڕێکراوەکە ناسنامەی خەلیفەی نوێی ئاشکراکردووە و دەڵێت، بە ئەبو حەسەن هاشمی قورەیشی بانگدەکرێت.

ئەم ڕاگەیاندنە دوای ئەوە دێت کە ئەبو ئیبراهیم قورەیشی لە مانگی ڕابردوودا کوژرا، کە لە ساڵی 2019دا وەک شوێنگرەوەی بەغدادی دانرا و بووبە خەلیفەی دووەم.

هەریەکە لە بەغدادی قورەیشی لەکاتی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئەمریکا بۆسەر شوێنی مانەوەیان خۆیان و خیزانەکانیان تەقاندەوە لە باکووری سوریا.

دوو بەرپرسیی باڵای ئەمنیی عێراقی بە ڕۆیتەرزیان وتووە، خەلیفە نوێیەکە ناوی ڕاستەقینەی جومعە عەوز بەدری-یە و برا گەورەی بەغدادییە.

بەرپرسێکی ڕۆژئاوای کە نەیوستووە ناوی ئاشکرابکرێت بە ئاژانسەکەی وتووە، بەدری ماوەیەکی درێژ سەرۆکی ئەنجومەنی شورای داعش بووە، کە کۆمەڵێک بوون پلانە ستراتیژی و بڕیارە گرنگەکانیان داوە.

لە نامە دەنگییەکەدا هاتووە، کە خەلیفەی پێشتر بەرلە مردنی قورەیشی وەک شوێنگرەوە دەستنیشانکردووە.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×