وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگه‌یاند، ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەن کە ئەم بەیانییە بە موشەکی بالیستیکی کرایە سەر شاری هەولێر، ده‌شڵێت، "هەرگیز ئەو جۆرە کردانە جێگەی قبوڵکردن نییە بۆ تێکدانی ئاشتیی و سەقامگیریی لە عێراقدا".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ''ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە ئەم بەیانییە بە موشەکی بالیستیکی کرایە سەر شاری هەولێر، هەرگیز ئەو جۆرە کردانە جێگەی قبوڵ نین بۆ تێکدانی ئاشتیی و سەقامگیریی لە عێراقدا''.
لە راگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە، "تورکیا لە پاڵ عێراقدا دەبێت لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆردا".
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر رایگه‌یاند، "شەوی 13/12-٣-2022، پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانى، 12 موشەکی دورمەودای بالیستی لە سنورەکانی دەرەوەی عێراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاڕاستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر کران".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، موشه‌كه‌كان ناوچە سڤیلنشینەکانی نزیک بارەگای کەناڵی کوردستان 24 و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن، دەرئەنجام زەرەر و زیانی ماددی بەر باڵەخانە وخانوەکانی ئەو ناوچەیە کەوتوە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبوە و تەنیا هاوڵاتییەک بە سوکی برینداربوە وهیوای سەلامەتی و چاکبونەوەی خێرای بۆ دەخوازن.