نرخی نەوت بۆ سەروو 101 دۆلار بەرزبووەوە
  2022-03-16       306       

نرخی نەوت جارێكی دیكە لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی نوێی تۆماركرد و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە سەروو 101 دۆلار.

ئاوێنە: ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت جارێكی دیكە نرخەكەی بەرزبووەتەوە و بەیانی ئەمڕۆش لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا نەوت بەڕیًژەی نزیكەی 2% بەرزبووەتەوە و نرخی هەربەرمیلێك نەوتی برێنت بە 101 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خۆرئاوای ئەمریكاش بۆ97 دۆلار بەرزبووەوە.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوو نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاودابەزی و بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز نرخی نەوت لە ڕۆژانی داهاتوودا زیاتر بەرزدەبێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×