نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەوە
  2022-03-23       467       

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهای نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا زیاتر لە 4% بەرزبوەوەو نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە زیاتر لە 120 دۆلار.

ئاوێنە: بەپێی رۆیتەرز، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برنێت بەڕێژەی 4.5% بەرزبۆتەوەو 5.16 دۆلاری چۆتەسەرو بەوەش نرخەكەی گەیشتۆتە 120.64 دۆلار كە پێشتر بۆ 114.45 دۆلار دابەزی بو.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بەڕێژەی 4.4% بەرزبۆتەوەو 4.83 دۆلاری چۆتەسەرو نرخەكەی گەیشتۆتە 114.10 دۆلار كە پێشتر بۆ 108.38 دۆلار دابەزی بو.

 

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×