وەزارەتی نەوت: داهاتی فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئازاردا بەرزترینە لە ماوەی نیو سەدەدا
  2022-04-01       714       

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: لە مانگی ئازاری رابردودا زیاتر لە (100) ملیۆن بەرمیل نەوت بە بەھای زیاتر لە (11) ملیار دۆلار فرۆشراوە و ئەمەش بەرزترین ئاستی داهاتیەتی لە ساڵی (1972)ەوە،

ئاوێنه‌: وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکانی کۆمپانیای سۆمۆ لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا بڕی (100) ملیۆن و (563) ھەزار و (999) بەرمیل نەوت فرۆشراوە و ھەناردەی دەرەوە کراوە

ئەوەشی خستووەتەڕو، داھاتی نەوتە فرۆشراوەکە بریتییە لە (11) ملیار و (700) هەزار دۆلاری ئەمەریکییە و بەرزترین ئاستی داهاتیەتی لەماوەی (50) ساڵی رابردودا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×