سێ‌ سەربازی توركیا كوژران و پێنجی تر برینداربوون
  2022-05-24       341       


وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی 3 سەرباز و برینداربوونی 5 سەربازی تر لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەكانی “چڕنوكی قفڵ” لە هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت.

ئاوێنه‌: بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی بەرگری توركیاوە بڵاوكرایەوە”كوژرانی سەربازەكان لە پێكداهەڵپژان بوو لەگەڵ گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، بریندارەكانیش بۆ مەبەستی چارەسەر گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە”.

پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاندبوو، ئەنقەرە بەمزوانە ئۆپەراسیۆنی سەربازی نوێ‌ لە سنورەكانی باشووری وڵاتەكەی دەستپێدەكات، بۆ مەبەستی دامەزراندنی ناوچەیەكی ئارام بە قوڵایی 30 كیلۆمەتر بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە بەڕووی هەڕەشە و مەترسی هێرشەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×