قاسم ئەعرەجی: کەمپی ھۆڵ مەترسیێکی گەورەییە
  2022-05-25       287       


راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایدەگەیەنێت، کەمپی هۆل مەترسییەکی گەورەی ناوچەکە و جیهانە و داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات هاووڵاتییانیان لەو کەمپە ببەنەوە.

ئاوێنه‌: قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشمانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی ئەوروپا و باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، باسیان لە مەترسییە ئەمنییەکان کرد و قاسم ئەعرەجی رایگەیاند "کەمپی هۆل مەترسییەکی گەورەی بۆ سەر ناوچەکە و جیهان دروستکردووە".

راوێژکاری ئاسایشی نیشمانی عێراق، داوایکرد سەرجەم وڵاتان هاووڵاتییانیان لەو کەمپە دەربهێنن و بیبەنەوە وڵاتەکانیان بۆ دادگاییکردن و سزادانیان، هەروەک عێراق بڕیاریداوە هاووڵاتییانی دەهێنێتەوە.

 وتیشی "پەلەکردن لە داخستنی کەمپەکە سەقامگیری ئەمنی مسۆگەرتر دەکات".

کەمپی هۆل، کەوتووەتە باشووری شارۆچکەی هۆل لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، 56 هەزار و 154 کەسی تێدایە، کە 29 هەزار و 142 پەنابەری عێراقی و 18 هەزار و 903 ئاوارەی سووریا و 8109 ژن و منداڵی چەکدارانی داعشن، بەگوێرەی چەند ئامارێک نیوەی دانیشتووانی کەمپە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×