بەمەبەستی چاوپێكەوتن لەگەڵ باوكی كه باری تهندروستی ناجێگیره، زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی كوردیو بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی كۆمەڵایەتی نۆژین بهشێوهیهكی کاتی ئازاد كرا.
ئاوێنه: رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی حوزەیران/6ی 2022 بڵاویکردوەتەوە،"زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی كوردیو بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی كۆمەڵایەتی نۆژین، لەرۆژهەڵاتی کوردستان دوای 6 مانگ لەزیندانیکردنی، لەناوەندی چاكسازیو پەروەردەی شاری سنە، بەسود وەرگرتن لەمافی ئازادبونی کاتی، گەڕایەوە ماڵەکەیان".
ئاماژەی بەوەشکردوە،" باری تەندروستی باوكی زارا محەمەدی ناجێگیرەو چەند ڕۆژێكە لەبەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەیەو ناوەندە ئەمنییەكان بەمەبەستی چاوپێكەوتن لەگەڵ باوكی، ڕەزامەندییان نیشان داوە، كە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ مافی ئازادبوونی پێبدرێت هەتاوەكو سەردانی باوكی بكات".
زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی كوردیو بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی كۆمەڵایەتی نۆژین، لە 8ی(کانونی دوەم/1ی 2022) بەمەبەستی بەسەربردنی سزای پێنج ساڵ زیندانیکردن رەوانەی ناوەندی چاكسازی و پەروەردەی شاری سنە کرا، پاش ئەوەی تاوانی دانانی دەستەو گروپ دژ بەسیستەمی ئێران بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی بەسەردا ساغکرایەوە.