نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامادەبونی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی و هەروەها وەزیری پێشمەرگە، پێشوازی لە جەنەراڵ جۆن برێنان، فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا كرد‌و پێشنیارێكی ئەمریكییەكانیان لەبارەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەو هەنگاوەكانی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، تاوتوێ كرد.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، پێشوازى له جه‌نه‌راڵ جۆن برێنان فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عيراق و سوريا و شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى ياوه‌رى كرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە كۆبونه‌وه‌يه‌كدا كه بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان و وه‌زيرى پێشمه‌رگه و سوپاسالارى پێشمه‌رگه و ژماره‌يه‌ك له فه‌رمانده و پله‌دارانى پێشمه‌رگه ئاماده بون، پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و دوايين هه‌نگاوه‌كانى يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌و گرفته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كەو پێشنيارێكى ئه‌مه‌ريكييه‌كان له‌مباره‌يه‌وه، تاوتوێ كران.
سەرۆكایەتی هەرێم لە راگەیەندراوەكەیدا ناوەڕۆكی پێشنیارەكەی ئەمریكییەكانی باس نەكردوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانان دوپات كرده‌وه بۆ ئه‌و پشتگيرى و هاوكارييه‌ى له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا و ئێستاش پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه‌ى ده‌كه‌ن و جه‌ختى له پشتگيريى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پرۆسه‌ى چاكسازيى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه كرده‌وه."
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە "جه‌نه‌رال برێنان دوپاتى كرده‌وه كه ئه‌مه‌ريكا له پشتگيرى و يارمه‌تيدانى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له ژێر چه‌ترى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و يه‌ك فه‌رمانده‌ييدا كۆبكرێته‌وه‌و بكرێته هێزێكى نيشتمانيى پیشه‌گه‌ر كه به هێز و توانا بێت و بتوانێت ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات."
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و پێويستيى هاريكاريى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عيراق و به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه بو.