ئاگادارییەك بۆ ئەو كەسانەی خانوویان نییە
  2022-07-06       391       

بانكی ڕافیدەین بڵاویكردووەتەوە، بۆ دروستكردنی خانوو قەرز بە فەرمانبەران و هاوڵاتییان دەدات و بڕەكەی 50 ملیۆن دینارە.

ئاوێنه‌: بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە تێیدا هاتووە، بڕی قەرزەكە 50 ملیۆن دینارە بۆ ماوەی 10 ساڵ لە سوودمەندبووان وەردەگیرێتەوە كە بە سوودی 5% دەدرێتە مووچەخۆران و هاوڵاتییان.

ئاماژە بەوەشكراوە، پارەكە بە یەك گوژمە دەدرێتە فەرمانبەران و هاوڵاتییان دەتوانن خانوو و یەكەی نیشتەجێبوون دروستبكەن.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، قەرزەكە لە لقەكانی بانكەكانی ڕافیدەین لە پارێزگاكانی عێراق دابەشدەكرێن.

هەفتەی ڕابردووش بانكەكە بڵاویكردبووە، بەمەبەستی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون قەرزێك بە فەرمانبەران و هاوڵاتییان دەدرێت كە بڕەكەی 150ملیۆن دینار بووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×