وەک ئامادەکارییەک بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو لەسبەینێ هەینی کە نوێژی بەکۆمەڵ بەڕێوەدەچێت، سهرجهم هێزە ئەمنیەکانی عێراق خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ئاوێنه: بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لە شاری بەغدا خرانە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە (جیم).
ئەو بڕیارەش لە کاتێکدایە سبەینێ هەینی لایەنگرانی سەدر نوێژی بە کۆمەڵی هەینی ئەنجامدەدەن، لایەنە ئەمنیەکانیش ترسیان هەیە لەوەی ئەو نوێژە بەکۆمەڵە پەل بۆ ڕووداوی نەخوازراو بهاوێت.
ئهمڕۆ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێکی نوێی لەبارەی نوێژی هەینی بڵاوکردەوەو دەڵێت لەهەموو ناڕەزایەتیەکانی پێشوو باڵاترە.
سەدر لەپەیامەکەیدا بەر لەئەنجامدانی نوێژی هەینی کە بڕیارە سبەینێ ئەنجامبدرێت ڕایگەیاند، "نوێژی هەینی لەسەروو هەموو ناڕەزاییەتییەکەوە بێت، خۆم، یان نوێنەرەکەم بەشداریی نوێژەکە دەکەین، نامەوێت عێراق بخەمە نێو ئاشوبێکی دیکەوە، ئەگەر پێویست بێت ڕۆژانی داهاتوو وەستانمان بۆ پشتیوانیی چاکسازیی دەبێت".