بادینان؛ چەندین تەرمی سوپاكەی ئەردۆغان دەستی بەسەردا گیرا
  2022-07-14       1352       


فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل(نەپەگە) ئاشكرای دەكات كە دەستیان بەسەر چەندین تەرمی سەربازانی دەوڵەتی توركدا گرتووە و دەشڵێت:" دەوڵەتی تورك شكستی هێناوە بۆیە چەكی كیمیایی و فسفۆر و چەكی ئەتۆمی تاكتیكیی بەكاردەهێنێت".

ئاوێنه‌: ئامەد مەڵازگرت، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل(نەپەگە) لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فورات نیوز رایگەیاند كە مانگی تەممووز بۆ ئێمە مانگێكە كە لە مێژوودا بە بەرخۆدانێكی گەورە نووسراوەتەوە" ٤٠ ساڵ لەمەوبەر لە دژی فاشیزمی دوژمن لە زیندانی ئامەد، مەزڵوم دۆغان بە چالاكییە مێژووییەكەی خۆی لە نەورۆزدا بڵێسەی ئازادیی داگیرساند، دوای ئەو چالاكییەی هاوڕێ مەزڵوم، چوار شۆڕشگێڕ چالاكییەكیان ئەنجامدا، دواتر بە پێشەنگایەتیی محەمەد خەیری دورموش و كەمال پیر كە هاوكات دامەزرێنەری پەكەكە بوون، ملیان بەرامبەر دڕندەیی نەچەماندەوە و ڕۆحی خۆفیداكارییان لەناو پەكەكەدا بونیادنا، ئەوان ڕۆحی بەرخۆدانیان وەك میراتێك بۆ مرۆڤایەتی پێشكەوتنخواز و گەلانی چەوساوە جێهێشت و بوونە ئومێد".

هەروەها راشیگەیاند:"هەتا ئێستاش شەڕی قورس لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا بەردەوامە، ئەو هێزە تایبەتانەی كە لەلایەن دەوڵەتی توركەوە مەشقیان پێدەكرا و مۆدێرنترین تەكنەلۆژیا كە لەلایەن ناتۆوە دابینكرابوو، بەس نەبوون، بەڵكو خیانەتكارانیش لەم شەڕەدا تێوەگلاون، هاوكات لەگەڵ ئەمەشدا كەڵك لە چەتەكانی داعش و ئەلنوسرەش وەردەگرن، كە لە سووریاوە هێناویانن، هەرچەندە دەوڵەتی تورك ئەم بڕە هێز و تەكنەلۆژیایە بەكاردەهێنێت، بەڵام لە بەرامبەر گەریلا شكست دەهێنێت، هەربۆیە چەكی كیمیایی و فسفۆر و چەكی ئەتۆمی تاكتیكی بەكاردەهێنێت".

هاوكات ئاشكراشیكرد:" هاوڕێیانمان لە گردی ئامێدییە دەستیان بەسەر چەند تەرمێكی سەربازاندا گرتووە، ئەو تەرمانەش تا ئێستا لە دەستی هاوڕێیانماندایە، هەرگیز نەمان وتووە دوژمن ناتوانێت بێت، چونكە ئەو دەرفەتی هەیە و هاوكاریی لە دەرەوە وەردەگرێت، بەڵام بەبێ لێپرسینەوە ناچێتە هیچ شوێنێك.

ئامەد مەڵازگرت لەبارەی دۆخی شەڕی تونێلەكانیشەوە ئەوەی دووپاتكردەوە كە ماوەی سێ مانگە بەرخۆدانی وەرخەلێ لە بارودۆخێكی سەختدا بەردەوامە، وتیشی:" دوژمن لەم تونێلانەدا گازی ژەهراویی بەكاردەهێنێت، تەقینەوەی گەورە دروست دەكات، لە دەرگای چوونەژوورەوەی تونێلەكان تایەی ئۆتۆمبێل دەسووتێنێت، بەڵام هاوڕێیانمان لە وەرخەلێ بەرەنگاری ئەو هێرشانە دەبنەوە".

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×