حەلبوسی: پەیامەکەی سەدر نه‌خشه‌رێگایه‌کی نیشتیمانییە
  2022-07-15       489       

محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، پەیامەکەی ئەمڕۆی موقتەدا سەدر بۆ روبەڕوبونەوەی گەندەڵی، هێشتنەوەی چەک تەنها لە دەستی دەوڵەت و دورخستنەوەی ئەوانەی پێشوتر تاقیکراونەتەوە لە سەرۆکایەتی حکومەتدا، "نه‌خشه‌رێگایه‌کی نیشتیمانییە بۆ هەمو لایەنەکان و پرۆسەی سیاسی عێراقیش پێویستی بە قۆناغێکی تازە هەیە".

ئاوێنه‌: محه‌مه‌د حه‌لبوسی ئەمڕۆ هەینی لە پەیامێکدا باسی لەوەشكرد، پەیامەکەی ئەمڕۆی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر نه‌خشه‌رێگایه‌كی نیشتمانییە بۆ هەمو لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکەن.

ئەوەشی خستوەتەڕو، "پرۆسه‌ی سیاسی پێویستی به‌ قۆناغێكی نوێیه‌ كه‌ تێیدا هێزه‌ سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ری هه‌ڵه‌و تاوانه‌كان بکەن، دور له‌  گرێی پیلانگێڕی گه‌ردونیی كه‌ هه‌ندێك تێیدا ده‌ژین".

ئەمڕۆ رێبەرى رەوتى سەدر 10 داواکاریی ئاراستە ئەو لایەنانە کرد کە دەیانەوێت حکومەت پێکبهێنن، لەوانەش دوبارە رێکخستنەوەى حەشدی شەعبی، هەڵوەشاندنەوەى گروپە چەکدارەکان، دورکەوتنەوە لەوەى بەرپرسیاریەتی بدرێتە ئەو کەسانەى پێشتر تاقیکراونەتەوە. داواشی لەو لایەنانە کرد کە بەئاشکرا گەندەڵکارەکانیان سزا بدەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×