وته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق ده‌ڵێت، توركیا به‌ڵێنیداوه رێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ عێراق زیاتر بكات.
ئاوێنه: عه‌لی رازی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق به‌ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له‌مه‌هدی ره‌شید حه‌مدانی، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق و فه‌یسه‌ڵ ئۆراغڵۆ، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ كاروباری ئاو، له‌رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه گفتوگۆیان له‌باره‌ی پرسی ئاو و رووباره هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان كردووه.
راشیگه‌یاندووه، له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی رێژه‌ی ئاوی هاتووی دیجله و فوارت بۆ عێراق كرا، لایه‌نی عێراقیش په‌یوه‌ستبوونی به به‌رده‌وامی گفتوگۆكان راگه‌یاند.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، به‌هۆی خراپی دۆخی عێراق و وشكبوونی رووباره‌كانی، لایه‌نی توركیا به‌ڵێنیدا له رێگه‌ی دیجله و فوراته‌وه رێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو زیاد بكه‌ن".