سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی دوشەممە کۆبونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرجەم سەرۆکی فراکسیۆنەکان بەڕێوەدەچێت.
ئاوێنه: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه بانگه‌وازێكی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا داوا له‌سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان ده‌كات، بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌رۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتو (18ـی ته‌مموز) كاتژمێر 11:00ی پێش نیوه‌ڕۆ ئاماده بن.
دوێنێ هه‌ینی، نوسینگەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه لەگەڵ کۆتاییهاتنی پشوی وەرزی یەکەمی پەرلەمان و جەژنی قوربان و دەستپێکی نوێی وەرزی یاسادانان داوا دەکات دۆسییەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار یەکلایی بکەنەوە.
داواشی لەسەرۆکی هێزە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمان كرد بەرپرسیارێتی هەڵگرن و گفتوگۆکانیان یەکلایی بکەنەوە و هەنگاو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بنێن.