ئەمڕۆ یەکشەممە 17ـی تەمووزی 2022، پارێزەر زەینەب جاسم باقر، داوایەکی یاسایی بۆ داواکاری گشتی دادگای کەرخ لە بەغدای پایتەخت بەرزکردووەتەوە و داواکارە سەبارەت بەو تۆمارە دەنگییانەی نووری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، کە بڵاوبووەتەوە، لێکۆڵینەوە بکرێت.
ئاوێنه: ئەو پارێزەرە دەڵێت، "ئەو تۆمارە دەنگیە لە 13ـی 7ـی 2022، بڵاوبووەتەوە و دەنگەکەی بۆ نووری کامل مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەگەرێتەوە. جەختیش دەکاتەوە لەوەی، ئەم تۆمارە دەنگییانە ئاگری فیتنە و ئاژاوە لە نێوان هاوڵاتییاندا دروستدەکات و رق و کینە لە دڵیاندا دەچێنێت. مەترسییەکی جددیە لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی".
زەینەب جاسم ئاماژەی بەوەشکردووە، "داواکارم بە زووترین کات لێکۆڵینەوەی وورد بکرێت و رووی راستی رووداوەکە بۆ ڕای گشتی ئاشکرابکرێت. هەروەها ئەگەر لایەنێکیش ئەو دەنگەی ساختە کردووە، ئاشکرابکرێت."
دەقی داوا یاساییەکە:
