موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بەتوندی وەڵامی ئەو تۆمارە دەنگیانە دەداتەوە كە بە ناوی نوری مالیكییەوە بڵاوبونەتەوەو دەڵێت، زۆر جێی سەرسوڕمانە لە حزبی دەعوەوە كە لەسەر ئال سەدر حساب دەكرێن لە گەورەكەیانەوە كە مالیكییە هەڕەشەم لێبكرێت. داواش لە مالیكی دەكات واز لە كاری سیاسی بهێنێت و خۆی رادەستی دادگا بكات.
ئاوێنە: موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، ئێوارەی ئەمڕۆ(دوشەممە) تویتێكدا لەبارەی ئەو تۆمارە دەنگیە دزەپێكراوانە بڵاوكردەوە كە دەوترێت دەنگی تۆماركراوی نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسان، هەرچەندە مالیكی خۆی پێشتر رەتیكردۆتەوە دەنگی ئەو بن و بە "ساختە" ناوی بردون.
موقتەدا سەدر لە تویتەكەدا نوسیویەتی" سه‌یره هه‌ڕه‌شه له‌لایه‌ن حزبی ده‌عوه كە لەسەر ئال سەدر حساب دەكرێن و گه‌وره‌كه‌یانه‌وه كە مالیكییە، دێت."
هەروەها وتوشیەتی: داوا ده‌كه‌م له‌رێگه‌ی ئیدانه‌كردنێكی هاوبه‌شی لایه‌نه هاوپه‌یمانه‌كانی مالیكییه‌وه‌و گه‌وره پیاوانی عه‌شیره‌ته‌كه‌یه‌وه، ئه‌م فیتنه‌یه بكوژێندرێته‌وه.
موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەشداوە كە جگه له ده‌ستدریژی بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و تۆمه‌تباركردنی حه‌شدی شه‌عبی و هاندانیان بۆ شه‌ڕی شیعه- شیعه، ده‌وترێت له تۆماره ده‌نگییه‌كانی تری مالیكی‌دا ته‌نانه‌ت په‌لاماری مه‌رجه‌عیه‌تیش ده‌دات.
وتوشیەتی، خۆم بێبەری دەكەم لە هەر دەستدرێژییەك بۆ سەر مالیكی یاخود بەكارهێنانی توندوتیژی لەدژی و "رەنگە لایەنی سێیەم دەستوەردان بكات بۆ خۆشكردنی ئاگری فیتنەكە، من لەوە بێبەریم."
هەروەك وتوشیەتی، ئامۆژگاری مالیكی ده‌كه‌م واز له كاری سیاسی بهێنیت و له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نده‌ڵانه‌ی تر كه له‌گه‌ڵیدان خۆی راده‌ستی دادگا بكات.
موقتەدا سەدر جەختی كردۆتەوە كە "لەدوای ئەو هزرە روخێنەرانەی، (مالیكی) بۆی نییە بەهیچ شێوەیەك سەركردایەتی عێراق بكات."