سكاڵای دژبە ناردنی 200 ملیارەكە بۆ هەرێم لە دادگای فیدراڵی رەتكرایەوە
  2022-07-18       627       

سکاڵایەکى یاسایی لە دژى ناردنى 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان لە دادگای فیدراڵی رەتكرایەوە.

ئاوێنە: سكاڵاكە پێشتر لەلایەن پەرلەمانتار جەواد عەلوان لەسەر هەریەكە لە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و عەلی عەلاوی، وەزیری نەوتی عێراق تۆماركرابو، بەپاساوی نادەستوریبونی "ناردنی پارە لە خەزێنەی گشتی دەوڵەتی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان."

بەپێی لیستی وادەی دانیشتنەكانی دادگای باڵای فیدراڵی لە سایتی رەسمی دادگاكە، ئەمڕۆ وادەی بەڕێوەچونی دانیشتن بوە لەبارەی سكاڵاكە، بەڵام لە دۆخی سكاڵاكەدا نوسراوە كە سكاڵاكە "پوچەڵكراوەتەوە"، بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر بخرێتەڕو.

بەگوێرەى یاساى بودجەى 2021ى عێراق، حکومەتى فیدراڵیى عێراق 200 ملیار دینار بۆ حكومەتی هەرێمی کوردستان دەنێرێت تا یەكلاكردنەوەو پاكتاوكردنی حساباتی نێوان هەردو حكومەت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×