له‌ژێر ڕۆشنایی بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا، پارێزگارى به‌سره بڕیاریدا به‌دیاریكردنى نرخى ئه‌مپێرى كاره‌باى مۆلیده ئه‌هلیه‌كان به 5 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك‌و هه‌ركه‌سێكیش پابه‌ندنه‌بێت، سزاى ده‌دات.
ئاوێنه: ئه‌سعه‌د عیدانى پارێزگارى به‌سره فه‌رمانێكى كارگێڕیى ده‌ركردوه‌و تێیدا هاتوه، پێویسته هه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌ك ته‌نها 5 هه‌زار دینار له‌هاوڵاتى وه‌ربگرێت بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك‌و هه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌كیش پابه‌ندنه‌بێت، سزا ده‌درێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌م بڕیاره مۆلیده‌كانى سه‌نته‌رى پارێزگا‌و سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌كان ده‌گرێته‌وه.
مانگى ڕابردوو به‌هۆى زۆرى پاره‌ى مۆلیده‌وه، په‌رله‌مان فشاره‌كانیان بۆسه‌ر حكومه‌تى عێراق ده‌ستپێكرد، به‌وه‌ى به‌شێك له‌خه‌رجى مۆلیده‌كان له‌ئه‌ستۆبگرن‌و كرێى ئه‌مپێرى مۆلیده به‌وشێوه‌یه له‌سه‌ر هاوڵاتى نه‌كه‌وێت.