چێوەی هەماهەنگی راگەیەندراوێکی سەبارەت بە تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکان بڵاوکردەوە
  2022-07-20       396       


چێوەی هەماهەنگی راگەیەندراوێکی سەبارەت بە تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکان بڵاوکردەوە و ئیدانەی هەموو شێوازێکی سیخوڕی دەکەن.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەندراوێكدا چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ئاماژەی بەوەكردووە، پشتڕاستکردنەوەی تۆمارە دەنگییەکان ڕادەستی دادگا کراوە.

دەشڵێت، ئیدانەی هەموو شێوازێکی سیخوڕی دەکەین،كە لەگەڵ بەها و ڕەوشتی کۆمەڵگەی عێراقی نایەتەوە.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “بە ئامانجگرتنی کەسایەتییە ئایینی، نیشتمانی، هێزی سیاسی و دامەزراوە ئەمنییەکان ڕەتدەکەینەوە”.

هەروەها داوای یەکڕیزی و پشتیوانی نیشتمانیی دوور لە هەڵچوون و کاردانەوە دەکەن.

چێوەی هەماهەنگی جەختیشی كردووەتەوە، دەستی بۆ هەموو هێزە نیشتمانییەکان درێژکردووە تا لەسەر نەخشەڕێگایەک بۆ دەربازبوون لەم دۆخەی ئێستا درێژكردووە تاوەكو ڕێبكەون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×