هاوڵاتییانى ناڕازیی لەکەرکوک ئاڵاى تورکیایان لەسەر ئۆفیسى پێدانى ڤیزەى تورکى هێنایە خوارەوە و ئاڵاى عێراقیان لەشوێنى دانا.
ئاوێنه: هاوڵاتییانى ناڕازیی لەبەردەم ئۆفیسى پێدانى ڤیزەى تورکیا کۆبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕى بەرانبەر بۆردومانەکەى تورکیا لەسنورى زاخۆ کە گیان لەدەستدانى نۆ کەس و برینداربوونى 25 ى دیکەى لێکەوتەوە.
