شەممە پەرلەمانی عێراق لەبارەی بۆردومانەكەی توركیا كۆدەبێتەوە
  2022-07-21       405       

سەرۆكایەتی پەرلەمانى عێراق رۆژى شەممەى داهاتوى دیاریکرد بۆ ئەنجامدانى دانیشتنی نائاسایی تایبەت بە تاوتوێکردنى بۆردومانەکەى تورکیا لەزاخۆ.

ئاوێنە: بەپێی کارنامەى دانیشتنەكە كە لەلایەن فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانەوە بڵاوكراوەتەوە، رۆژی شەممە 23/7/2022 دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی دەستدرێژییەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق بەڕێوەدەچێت.

هەر بەگوێرەی كارنامەكە، كۆبونەوەكە بە ئامادەبونى وەزیرانى بەرگرى و دەرەوە و سەرۆک ئەرکانى سوپای عێراق بەڕێوەدەچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×